تائێستا مه‌ترسیه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆتاییان نه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵیش ڕێوشوێنه‌كان له ئه‌وروپا تونتر ده‌كرێنه‌وه، له ئه‌ڵمانیا جارێكی‌تر ده‌وامى خوێندن ڕاده‌گیرێت، ته‌ندروستى جیهانیش هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماییه‌كان.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌ڵام تائێستا مه‌ترسیه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له وڵاتانى جیهان كۆتاییان نه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵدا ڕێوشوێنه‌كان تونتردهكرێنهوه.
لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاڵوگۆڕى بازرگانی خاوبووەتەوە و مەترسی هەیە ئەو دیاریانەی بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەبرێنە ئەو وڵاتە لەکاتی خۆیاندا نەگەنە دەستی خەڵکی ئەو وڵاتە.
لە ئەڵمانیا هۆتێل، رێستۆرانت و مەیخانەکان داخراون، هاوكات بۆ ماوه‌ى 25 ڕۆژ ده‌وامى خوێندن له‌و وڵاته ڕاگیراوە.
له ئێستادا خەمی گەورەتری ئه‌وروپیه‌كان ئەوەیە کە رێکارە خۆپارێزییەکان بۆ سەری ساڵ تووندتر بكرێنەوە و نەتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە، بەو پێیەی جەژنی سەری ساڵ بۆئەوان بۆنەیەكی گرنگەو لە كەلتووری هەموویاندا بایەخی گەورەی هەیە.
له‌لایه‌كیتره‌وه، لە شاری لاپازی لە بۆلیڤیا ماسک بۆ پەیکەرەکانی عیسا و مەریەم بەستراوە، بۆئەوەی بەبیری هاووڵاتییەکانیان بهێننەوە کە لە سەری ساڵدا ماسک ببەستن و پێیان بڵێن ئەگەر بەشداریشتان كرد ماسكەكانتان بیرنەچێت.
لە به‌شێك له وڵاتانى دونیادا، ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى توندتردهكرێنهوه و هۆڵەکانی ئاهەنگ گێران، شانۆ، سینەما، خواردنگە، مەیخانە، پەرستگا، و قاوەخانەکان تاوەکو دوای سەری ساڵ بە داخراوی دەمێننەوە.
لاى خۆیه‌وه، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر خەڵک رێنماییە خۆپارێزییەکان پشتگوێ بخەن و بە کۆمەڵ ئاهەنگ بگێڕن، ئەوا پێکەنینەکانی ئەو شەوەیان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، دەبێتە فرمێسکی لەدەستدانی ئازیزانیان.
پەیسەرپریس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق