له‌م وه‌رزه‌ی خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیسپانیادا، نه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه حه‌سودی پێده‌برێت نه لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ندی ئه‌رجه‌نتینیش.به‌گوێره‌ی دوا ریزبه‌ندیی، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له پله‌ی 9یه‌مینی یانه‌كاندایه، له 10 یاری، 4 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبون و 4 دۆڕاندنی هه‌یه، ته‌نها 14 خاڵی كۆكردوه‌ته‌وه، بۆیه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر یانه‌كه‌یه و خودی رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ریش هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی له لوتكه‌ی خوله‌كه شۆردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ئاستی له‌مساڵدا زۆر خراپه، به‌جۆرێك هه‌ندێك رۆژنامه‌نوس و چاودێرانی تۆپی پێی به سه‌ره‌تای كۆتایی ئه‌ستێره‌كه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكان، له یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رانبه‌ر به كادیش، كه به 2 گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك دۆڕا، میسی 29 جار تۆپی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش تاكه یاریی ئه‌مساڵی نییه ژماره‌كان وا له دژی بن، به‌ڵكو له به‌رانبه‌ر ئالاڤێس 27 تۆپ، ریاڵ مه‌درید 26 تۆپ و به‌رانبه‌ر به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش 23 جار تۆپی له‌ده‌ستداوه.
میسی له 13 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه، له 9 یاریدا یه‌كه‌م یاریزان بوه زۆرترین تۆپی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره روده‌دات و پرسیاری زۆری له‌دوای خۆی دروستكردوه.
ئه‌و ژماره و داتایانه‌ی تایبه‌ت به لیۆنێل میسی ئاماژه‌ی باش نین، به‌تایبه‌ت له هاوینی رابردودا ویستی بڕوات و به نابه‌دڵی ئه‌مساڵ درێژه‌ی به مانه‌وه‌ی دا، بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م دوا وه‌رزه‌ی خراپترین ده‌بێت له مێژووی یاریكردنی بۆ به‌رشه یاخود له نیوه‌ی دووه‌مه‌وه رێكیدهكاتهوه؟
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق