فاوچی: دابەشكردنی ڤاكسین نزیكە

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، نزیكن لە دابەشكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەشڵێت، "كۆرۆنا كۆتایی دێت."

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، دابەشكردنی ڤاكسین نزیكە و دەستپێكی دابەشكردنەكە لە مانگی كانونی یەكەم دەبێت و لە مانگەكانی شوبات و ئازاریش بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نەخۆشییە كۆتایی دێت و هەموان دەتوانن دەست بخەنە نێو دەستی یەكتری.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەبێت سوپاسی هەوڵ و ماندوبونی ئەو پسپۆڕ و لیژنانە بكەین كە توانییان بەخێرایی هەردوو ڤاکسینی مۆدێرنا و فایزەر دروستبكەن بەبێ ئەوەی كات بەفیڕۆ بدەن."

ئەوەش لەكاتێكدایە، تەواوی جیهان لەچاوەڕوانی دواین قۆناغەكانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە، بەرپرسانی ئەمریكاش بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بەدابەشكردنی ڤاكسینەكە دەكەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif