لیژنەی باڵای ئەمنی: رێگە بە خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت نادرێت و هێزەكان دەستكراوە دەبن

ليست هناك تعليقات


 
لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە چیتر هێزە ئەمنییەكان رێگەنادەن خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبێت.

دەقی راگەیەنراوەکەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان:

ئــاگادارییەك لە لیژنەى باڵای ئەمنییەوە

1- هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.

2- لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.

3- سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.

4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.

5- پێویستە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن.

ڕاگەیەندراوى لـیژنەى باڵای ئەمنی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif