دوو وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا هاككران

ليست هناك تعليقات



ئاژانسی "رۆیتەرز" ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، ھەردوو وەزارەتی گەنجینە و بازرگانی ئەمەریكایی دووچاری ھێرشێكی سیبرانی سەركەوتوو بووەتەوە كە لە لایەن گرووپێكی ھاككەرەوە ئەنجامدراوە بە پشتیوانی دەوڵەتێكی دیكە.

رۆیتەرز لە سێ كەسی ئاگادار لە بابەتەكەی گواستووەتەوە، جەختیان كردووه‌تەوە لەسەر ئەوەی كۆمەڵەیەكی ھاككەری پێشكەوتوو توانیویانە، داتاكانی وەزارەتی گەنجینە و ئیدارەی نیشتیمانی بۆ پەیوەندییەكان و زانیاری (NTIA)ی سەر وەزارەتی بازرگانی، كە تایبەتمەندە بە دەستنیشانكردنی سیاسەتەكانی حكومەت لەبواری ئینتەرنێت و پەیوەندییەكاندا بدزن.

یەكێك لە كەسە ئاگادارەكان بە ئاژانسەكەی گوتووە: مەترسی ئەو ھێرشە سیبرانییە سەركەوتووە گەیشتە ئەو ئاستەی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كرا، دوێنی شەممە، كۆبوونەوەیەك لەسەر بابەتەكە لە كۆشكی سپی ئەنجامدا.

سەرچاوەكانی "رۆیتەرز" ئاماژەیانكرد، دەزگاكانی ھەواڵگری ئەمەریكایی ترسیان ھەیە، لەوەی ھاككەرەكان شێوازی ھاوشێوە بەكاربێن بۆ ھاككردنی دەزگا حكومییەكانی دیكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

سەرچاوە: رۆیترز

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif