وشەی نەشیاوی بەرانبەر دادوەر بەكارهێناوە

ليست هناك تعليقات


راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوەدەكەن، جۆردی ئەلبا یاریزانی هێڵی بەرگریی یانەی بەرشەلۆنە وشەی نەشیاوی بەرانبەر دادوەری یارییەكەیان لەگەڵ یوڤانتۆس بەكارهێناوە، هەروەها رۆناڵد كۆمانی راهێنەریش روبەڕوی دادوەرەكە بوەتەوە.رۆژنامەی "ماركا" بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی لە خولەكی 27ی یارییەكەدا كارتێكی زەردی بە روودا بەرزكراوەتەوە، جۆردی ئەلبا وشەی نەشیاوی بەرانبەر دادوەری یارییەكە بەكارهێناوە.
رونیشكراوەتەوە، دواتر ئەلبا داوای لێبوردنی لە دادوەرەكە كردوە كە "تۆبیاس ستیلەر" بوە و ئەویش لێبوردنەكەی قبوڵ كردوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كاتێك یارییەكە كۆتاییهاتوە و دادوەر بەرەو دەرەوە چووە، رۆناڵد كۆمانی راهێنەری بەرشەلۆنە رەخنەی لێگرتوە و پێی وتوە "هاوڕێی باشت لە ئیتاڵیا هەیە؟".
لە كۆتا یاری قۆناغی گروپەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی كرد و بە سێ‌ گۆڵی بێبەرانبەر یارییەكەی بە یانەی میوان دۆڕاند و لە یاریەكەدا دوو لێدانی سزا بۆ یانەی یوڤانتۆس هەژمار كرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif