پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بێت و هەڵبژاردنى پیشوەختە لەو وادەیەى بۆى دیاریکراوە دوابخرێتو ئەوا هیچ هەڵبژاردنێک ئایندەیەکى ڕۆشنى لە عێراقدا نابێت.
لە لێدوانێکىدا بۆ میدیا عێراقییەکان، حامد موسەوى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح بەسەرۆکایەتى هادى عامرى ڕایگەیاندوە، وڵات دووچارى پشێویەکى گەورە دەبێتەوە ئەگەر بێتوو هەڵبژاردنى پێشوەختە لە وادەى خۆێدا بەڕێوە نەچێت.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، ئەگەر بێت و هەڵبژاردنەکە لەو وادەیەى بۆی دیاریکراوە کە لە ٦ی حوزەیرانى ساڵى داهاتوودایە دوابخرێت ئەوا هیچ هەڵبژاردنێک ئایندەیەکى ڕۆشنى نابێت لە عێراقدا.
پەرلەمانتارەکەى هاوپەیمانى فەتح ڕەخنەى ئەوەش لەم ستەفا کازمى سەرۆک وەزیران دەگرێت کە هیچ بەڵێنێکى خۆى بەدینەهێناوە.
هاوکات چەند میدیایەکى جیهانى لەسەر دۆخى سیاسى و هەڵبژاردنى پیشوەختەى عێراق، ئەوەیان ئاشکراکردوە، مستەفا کازمى دووچارى فشارەکان لە پەرلەمان و چەند لایەنێکى سیاسى شیعەکانەوە بووەتەوە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەو وادەیەى کە دیاریکردووە.
هەر لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەى شەرقئەوسەت بڵاوى کردۆتەوە، لەکۆبونەوەکەى سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق کەرۆژى سێ شەممەى ڕابردوو دوور لەچاوى کامێراکان بەڕێوەچوو، دەستپێشکەریەکى خستووەتە ڕوو بۆ ئەنجامدانى دیالۆگێکى گشتى نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکان بەمەبەستى ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پیشوەختە.
ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردوە، پیشتر لایەنە شیعەکان شکستیان هێناوە لەوەى یەکبگرن بۆ دروستکردنى بەرەیەکى نوێى سیاسى بۆ هەلبژاردنەکان بۆ ئەوەى گەورەرتین فراکسیۆن پێکبهێنن لەدواى تەواو بوونى هەڵبژاردنەکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق