چین دروستکردنی خێراترین شەمەندەفەری راگەیاند کە خێراییەکەی دەگاتە 350 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، ئەوەش لە توانایدایە رێگەی نێوان دوو شاری چین لە 14 کاژێرەوە بۆ 3 کاژێر کورت بکاتەوە.
شەمەندەفەرەکە لەنێوان شارەکانی ینجوان و شی ئانی باکووری رۆژئاوای وڵاتی چین دروست کراوە و تێچووی پرۆژەکە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە بووە.
پێشتر گەشتیاران بۆ هاتووچۆکردن بە شەمەندەفەر لەنێوان ئەو دوو شارەدا 14 کاژێریان پێدەچوو، بەڵام بەم شەمەندەفەرە نوێیە تەنیا 3 کاژێریان پێدەچێت.
درێژیی هێڵی شەمەندەفەرە خێراکەی چین 610 کیلۆمەترە و بڕیار وایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم گەشتی بکات.
بلیتی گەشتکردن بە شەمەندەفەرە نوێیەکە بۆ نێوان شارەکانی ینجوان و شی ئانی بە 40 دۆلار دیاری کراوە و لە ئێستاوە هەموو بلیتەکانی یەکەم گەشتی فرۆشراون.
میدیاکانی چین رایانگەیاند کە یەکەم جارە شەمەندەفەرێکی بەو شێوەیە خێرا دروست بکرێت و لە هەمان کاتدا توانای تێپەڕبوونی بە بیابان و مێرگ و رووباردا هەبێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق