پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە حەوت هەزار تۆمەتبار لەسەر تاوانە جیاجیاکان دەستگیرکراون، کە ٤٠ لەوانە تەقەکەربوون.
سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "لەمساڵدا بەهۆى بازگەدانان و هەڵمەتى پشکنین ١٢٢ دەمانچە و ٣٠ کڵاشینکۆف و ١٠ تاپڕ و بادى دەستیان بەسەرداگیراوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەو کەسانەى لە هەفتەى رابردوودا سوکایەتیان بەکەسێک کرد و بە پێڵاولیان دەدا لە ئێستادا بە بریارى دادوەر بەندن و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە".
ئەوەشى خستەڕوو، "لەم ساڵدا لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە چوار هەزار و ٢٠ حاڵەتی بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان هەبووە و ٤١٣ چەکى بێ مۆڵەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق