زۆرینەی ھاووڵاتیانی عێراق دابەزاندی بەھای دینار زەرەرمەند دەبن

ليست هناك تعليقات



لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆشداریی داوە کە زیاتر لە لەسەدا ٧٠ی گەلی عێراق لە چینی ھەژار و چینی ناوەڕاست لە بڕیاری دابەزاندنی بەھای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا زەرەرمەند دەبن.
نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبوایە حکومەت لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا پڕۆژەبڕیارەکەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکردایە، بەڵام لەکۆتایی ساڵدا رەوانەی کرد و لێوانلێویشە لە ھەڵە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان ئاماژەی بەوەشکردوە، بودجەی سالانی پێشوو لە ٧٠ ترلیۆن دینار تێنەپەڕیوە، بەڵام بودجەی ئەمساڵ دەگاتە ١٥٠ ترلیۆن دینار، ئەوەش بۆتە مایەی سەرسوڕمان بەتایبەت لەم کاتی قەیرانەدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif