ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ: بەرپرسیارێتی قەیرانەكان لە ئەستۆی بەشدارانی حكومەتن

ليست هناك تعليقات


بەرپرسانی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنن، حزبە دەسەڵاتدارەكان تەنها لەكاتی شكستەكانیاندا پرسیان پێ دەكەن.

دیاری محەمەد ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوەكردوە، ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دا هاتووە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندبێت پێوەی خراپ نییەو جگە لە پرسی موچە، پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش دەست پێدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوكاتەی هەرێم بەهێز بوو هیچ نەكرا، ئێستا دوای ریفراندۆم كە هەرێم لاوازبووە، هەندێك لە فراكسیۆنە شیعییەكانیش ئەمەیان قۆستووەتەوە بۆئەوەی ئاستی داواكاری و مەرجەكانیان لەسەر هەرێم بەرزبكەنەوە.

باسی لەوەشكرد حزبەكانی دەسەڵات كاتێك تووشی شكست دەبن دێن پرس بە حزبەكانی دیكە دەكەن، بەرپرسیارێتی قەیرانەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی كە پێكهێنەری حكومەتن، “

لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی2021ی عێراق، كە ئێستا لە پەرلەمانە، تیایدا هەرێم پابەندكراوە بەرادەستكردنی250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، لەگەڵ رادەستكردنی نیوەی داهاتی نانەوتی، لە بەرامبەریشدا پشكی هەرێم بەرێژەی 12,67% بودجەی گشتی عێراق دانراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif