سه‌در: ململانێكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا شایه‌نی بێده‌نگبوون نییه

ليست هناك تعليقات


موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌ختی كرده‌وه‌، "عێراق بووه‌ته‌ قوربانی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌و ململانێیه‌ به‌شێوه‌یه‌ك زیانی به‌ عێراق گه‌یاندووه‌، كه‌ ئیتر شایه‌نی بێده‌نگبوون نییه، هه‌روه‌ك بڵێی بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی ململانێی سه‌ربازی، ئه‌منی، سیاسی و ڤایرۆسی، كه‌ ئامانج لێی بۆ لاوازكردنی حكومه‌ت و په‌رته‌وازه‌كردنی گه‌لی عێراقه‌".

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "من رووی بانگه‌وازه‌كه‌م له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێی "خۆشه‌ویست" ده‌كه‌م، عێراق له‌ ململانێكانی به‌دوور بگرێت و له‌ ته‌نگانه‌شدا پشتی تێ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و حكومه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگرێت".

سه‌در ئه‌مه‌ریكاشی به‌ هێزێكی "داگیركار" ناوبرد و گوتی: "هۆشداری ده‌ده‌مه‌ لایه‌نی "داگیركار" كه‌ عێراق لایه‌نێك نییه‌ له‌و ململانێیه‌ و ئێستا ئێمه‌ خه‌ریكی بونیادنانه‌وه‌ی عێراقه‌كه‌مانین".

هه‌وره‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌مان نه‌درایه‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستێكی سیاسی توندمان بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ ناپه‌سه‌نده‌ ده‌بێت".

له‌كۆتاییشدا سه‌در ده‌ڵێت: "عێراق عێراقی عه‌لی و حوسێنه‌ و پاشكۆیه‌تی هیچ لایه‌نێك ناكات و سه‌رچاوه‌ی شیعه‌گه‌رایه‌تیی راسته‌قینه و به‌رگرییه‌ و ناكه‌وێته‌ ژێر باری هیچ لایه‌نێك و بۆ كه‌سیش ناچه‌مێته‌وه‌ ته‌نیا بۆ خودا نه‌بێت"





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif