سەرۆک کۆمار یاسایی بودجەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد
سەرۆک کۆمار د بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٤ یاسایی بودجەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.
لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند: پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەر دادپەروەر، ھەروەھا ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درابوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق