سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژەیاسای کۆمەکی ٩٠٠ ملیار دۆلاری بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا واژۆکرد، کە بەهۆیەوە هاوکاری ملیۆنان بێکار و خاوەن کاردەکرێت.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکەیان لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکردووە، کە کۆمەک بۆ ملیۆنەها ئەمریکی درێژ دەکاتەوە بۆ ١١ هەفتەی دیکە و تێیدا نزیکەی ١٢ ملیۆن بێکار و خاوەن کاری سەربەخۆ دەتوانن لە یاساکە سوودمەند بن، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانیان پیگەشتبوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو ترەمپ رەتیکردبووەوە، واژۆ لەسەر پڕۆژەیاساکە بکات و بە 'شەرمەزارکەر' ناویبرد بەو پێیەی بۆ هەر بێکارێک ٦٠٠ دۆلار ئامادەکراوە و ترەمپ رایگەیاندبوو، تا کۆنگرێس ئەو بڕە نەکاتە دوو هەزار دۆلار بۆ هەر تاکێكی ئەمریکی واژۆ لەسەر پرۆژەیاساکە ناکات.
هەرچەندە پرۆژەیاساکە وەک خۆی مایەوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵێنی لە ئەندامانی کۆنگرێس وەرگرتووە، کە ئەو بڕە زیاد بکرێت بۆ دوو هەزار دۆلار.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق