ئەمریکا ٣٠ی زرێپۆشی پێشکەش بە سوپای عێراق کرد
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەیش رۆژی دووشەممەی رابردوو، ٣٠ زرێپۆشی پێشکەش بە سوپای عێراق کردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سوپای عێراق ئەو زرێپۆشانە لە دەروییەکانیاندا بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، بەکاردەھێنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا باسی لەوەشکردووە، ئەو یارمەتییە بەشێکە لەو پلانە گەورەییەی کە نووسینگەی ھاوکاریی ئەمنی سەربە سوپای ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە فیرقەی کۆماندۆ بۆ پاراستنی ناوەندی شاری بەغدا دایناوە و جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێکەوە کاردەکەن لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەلی عێراق.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق