هەدەسە رادەستكردنی عەین عیسا بە سوریا رەتدەكاتەوە

ليست هناك تعليقات


كینۆ گابریل وتەبێژی فەرمی هەسەدە هەواڵی رێككەوتنی هەسەدە لەگەڵ سوریا و روسیا بۆ رادەستكردنی عەین عیسا رەتدەكاتەوە.

 گابریل لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاوار رایگەیاند هیچ رێككەوتنێك لە گۆڕێدا نییە بۆ رادەستكردنی شاری عەین عیسا بە سوریا لەنێوان روسیا و هەسەدە.

ناوبراو لە بارەی بۆچوونی روسیا و ئەمریكا لەبەرانبەر هێرشەكانی توركیا بۆ گرتنی عەین عیسا كە ماوەیەكە دەستیپێكردووە و شەڕ بە قورسی بەڕێوەدەچێت، وتی: ئێمە هێرشەكانی توركیا قبوڵ ناكەین، بەڵام دیار بوو كە هەڵویستی دەوڵەتە گەورەكان، بەرژەوەندی نێوان هێزە نێودەوڵەتییەكان و دەوڵەتی توركیایە وەك هێزێكی هەرێمی، ئەمە شتێكی نوێ نییە و لە ساڵەكانی رابردوودا ئەو هەڵوێستەمان بینی، پێویستە ئێمە چاوەڕێی شتێكی نوێ نەبین.

وتەبێژی هەسەدە وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بەرخۆدان دەكەین و وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە. پێویستە هێزەكانی تر كە ئاگربەستیان ئیمزاكردووە لەبەرانبەر پێشێلكاریەكان بێدەنگ نەبن.

هێرشەكانی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر گوندەكانی دەوروپشتی عەین عیسا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان توركیا هەوڵ دەدات شاری عەین عیسا لە دوای گرێسپی و سەرێكانی و عەفرین بگرێت، ئامانج لەم هەنگاوەش دابڕینی كانتۆنی كۆبانێیە لە كانتۆنەكانی دیكەی رۆژئاوای كوردستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif