مەلا بەختیار
لە كوردستاندا یەكەمین جار نییە خۆپیشاندان دەكرێ، دواجاریش نابێ. هەموو جارێكیش، چەندین هەڵسوڕاوی خۆپیشاندانەكان گیراوون و ئازاد كراوون.
بەرپرسیارێتی خۆپیشاندانەكان، لەسەر سیاسەتی شكستخواردووی ئابوری حكومەتە، بەڵام بارەگا و ئۆفیس سوتاندن، كارێكی دژە یاسا و نابەجێیە، تەنانەت نابوتكردنی خەباتی مەدەنیشە.
لەناو خۆپیشاندەرەكاندا، نوسەر و سیاسەتمەداری دوای راپەڕین و ئەندام پەرلەمانی خولی پێشوو گیراون، باوەڕناكەم ئەمانە، پوشێكیان سوتاندبێ، بەڵكو ئاشكرا دژی توندوتیژیش قسەیان كردووە؛ تكایە، ئەگەر گرتنیان هۆكاری دۆخەكەی خۆپیشاندانەكە بوبێ، با نەبێتە گیرانی سیاسی و پێشێلكاری ئازادی هەڵسوڕان؛ بۆیە، هەقە گیراوە سیاسیەكان ئازاد بكرێن، ئەوانەی بارەگا و بنكەشیان سوتاندوە، بە بەڵگە لەسەریان بسەلمێنن و یاسایان بسەپێننە سەر. ئەگەر هەڵسوڕاوە خاوەن هەڵوێستە مەدەنیەكان ئازاد نەكرێن، بێگومان گرتنەكەیان رەهەندی دژە دیموكراسی وەردەگرێ و لێكەوتە خراپیشی لێدەكەوێتەوە.
تكایە گیراوە مەدەنیەكان ئازاد بكەن و لەم دۆخەدا، حكومەت و پەرلەمان خۆی:
یەكەم: بۆ جاشەكانی 140 تەرخان بكات. جاشی 140 ئەوانەن لە كەركوك دروست كراوون و بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكانی تریش ئەتەنێتەوە.
دوەم: بۆ چارەسەری موچەی خەڵك و پاشەكەوتی موچە؛ ئەمجارەیان باشتر لە جارەكانی پێشوو، وەفدی حكومەت لە بەغداد دانوستان دەكات، رەنگە بەم سیاسەتە نیمچە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە.
سێهەم: بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان و نەوتی دزراوی بادینان و سۆران.
چوارەم: دانانی دادگای تایبەتی بۆ سزادانی گەندەڵەكان كە زیاتر لە (700) كەیسی گەندەڵكار لە دادگادا، كەڕووی هەڵهێناوە!!
دڵنیام.. حیزبەكانی ناو حكومەت، رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و بریتانیا دەخوێننەوە، كە رەخنەی توند لە حكومەت لەسەر خۆپیشاندانەكان و گیراوە مەدەنیەكان ئەگرن!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق