لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچەكانی خۆپیشاندان لە هەرێم دەكات

ليست هناك تعليقات



محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی راسپارد سەردانی مەیدانی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان بكەن كە خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجامدراوە.

 فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و خۆپیشاندەران كردۆتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە محەمەد حەلبوسی، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقی راسپاردوە سەردانی مەیدانی ناوچەكانی خۆپیشاندان بكەن لە هەرێمی كوردستان بۆ بەدواداچونی پرسەكە.

ماوەی چەند رۆژێك لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان دژ بە نەبونی موچەو خراپی دۆخی ئابوری بەڕێوەدەچێت و بەشێكی زۆری خۆپیشاندانەكان گرژییان لێكەوتۆتەوەو بەوهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید بوون و زیاتر 100 برینداریش لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا تۆماركراون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif