ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق، چوار ئەگەر دیاری دەکات لەبەردەم پەرلەماندا بۆ یەکلاکردنەوەى پشکى کورد لەبودجە و یەکێک لەئەگەرەکان بایکۆتى کوردە لەدەنگدان بەو پڕۆژەیە.
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، چوار ئەگەر لەبەردەم پەرلەماندایە بۆ یەکلاکردنەوەى پشکى هەرێم لەپڕۆژە بودجەى ساڵى 2021دا، یەکەمیان دەنگدانە وەکو ئەوەى کە لەپڕۆژەکەدا هاتووە و حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان لەسەرى ڕێکەوتوون.
وتیشى، ئەگەرى دووەم ئەوەیە هەندێک بڕگەى تایبەت بەهەرێمى کوردستان هەموار بکرێت و دووبارە ڕێکەوتنیان لەسەر بکرێتەوە و ئەگەرى سێیەمیش ئەوەیە ئەو بڕگانەى کە تایبەتن بەهەرێمى کوردستان هەڵبوەشێنرێنەوە و لەشوێنیان مادەى تر دابنرێت.
بە وتەى کۆچەر، ئەگەرى چوارەمیش ئەوەیە، فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتى دانیشتنى تایبەت بەو پرسە بکەن و دەنگى پێ نەدەن.
ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمان ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەگەر سازانى سیاسى لەسەر پڕۆژەکە هەبێت پێش خستنە بەردەم پەرلەمان ئەوا کارەکان ئاسانتر دەبێت و پەرلەمان لەماوەیەکى دیاریکرداودا پڕۆژە یاساکە تێدەپەڕێنێت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق