راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای ئەمنییه‌وه‌

ليست هناك تعليقات



لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گروونه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای ئەمنییەوە

‎1- لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كراو لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فيشه‌ك بریندار كراو لەمەرگ گەڕایەوە.

2- لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.

3- هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگاحكوميه‌كان و باره‌گاحزبيه‌كان له ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستكراوه‌ن به‌ شێوازێكی یاسایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif