قوباد تاڵەبانی: چاوەڕێی پێمان بڵێن لەبەرامبەر پابەندیی ئێمە چیمان پێدەدرێت

ليست هناك تعليقات


قوباد تاڵەبانی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2021 رێككه‌وتون. ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد تائێستا به‌غدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ بۆ هه‌رێم ته‌رخان نه‌كردووه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان‌و سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ هه‌رێم له‌كۆنگریه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی‌ گفتوگۆكانی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ هه‌رێمی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق ئاشكراكردو ڕایگه‌یاند، "له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، توانیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2021 رێكبكه‌وین".

وتیشی‌، "ئێمه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنانی‌ دارایی -یاسای‌ قه‌رز- هاتوینه‌ته‌ به‌غدا، به‌ڵام له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ قه‌رزكراوه‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق، حكومه‌تی‌ عێراق هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخان نه‌كردووه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت، "گفتوگۆمان کردووە لەسەر یاسای کورتهێنانی بودجە کە بەبێ دەنگی لایەنە کوردستانییەکان تێپەڕێنرا، بەڵام سەرباری تێبینییەکان بڕیاماندا دەبێت جێبەجێ بکرێت، لەگەڵ حکومەت‌و پەرلەمان‌و لایەنە سیاسییەکان کۆبوینەوەو وردەکارییەکانمان باسکردون، نەهاتین قسە لەسەر یاساکە بکەین، هاتین قسە لەسەر جێبەجێکردنی بکەین".

قوباد تاڵەبانی ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ "یاساکە دو مەرجی لەسەر هەرێمی کوردستان داناوە، رادەستکردنی داهاتی نەوتی‌و نانەوتی، بۆ هەردوکی هاتین بۆ جێبەجێکردنی، لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان لە 26 ترلیۆن دینارەکە بەشی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوەو چاوەڕێی وەڵامین کە پێمان بڵێن لەبەرامبەر پابەندیی ئێمە چیمان پێدەدرێت، هیوادارین پێش کۆتایی ساڵ پێمان بڵێن بەشەکەتان چەندە".

سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ هه‌رێم جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكانیان له‌به‌غدا به‌رده‌وامه‌و شكستی نه‌هێناوه‌.

راشیگه‌یاند، "ساڵی 2021 ساڵێکی قورس دەبێت، بۆیە ئەو ساڵەش بۆ زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکان پێویستمان بەکاری هاوبەشەو دەبێت پێکەوە دیدگامان هەبێت بۆ کێشەکان کە روبەڕومان دەبنەوە، پێوستمان بەیەکڕیزیی نیشتمانییە دور لەموزایەدەی سیاسی، دەبێت کار بکەین لەپێناو رزگارکردنی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لەکێشەکانی کە روبەڕومان دەبنەوە، چونکە ئاڵنگارییەکانی بەردەممان گەورەن. گەشبینم بەوەی لە 2021 سەرکەوتن بەدەستبهێنین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif