باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند: داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن ودان بەخۆیاندا بگرن.
لە پەیامێكدا ستیفن ھیکی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەربارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن ودان بەخۆیاندا بگرن، داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکەم ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن.
ستیفن ھیکی ئەوەشی گوتوە: ڕاپۆرتی توندوتیژی و قوربانیەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەك لەناخەوە ھەژاندمی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق