سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای تایبەت بە بەرگریکردن لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات و دەڵێت یاساکە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی و بێگەردیی هەڵبژاردنەکانمان دەکات.
بڕگەی 230 لە یاسای ئەمریکا تایبەتە بە پێدانی بەخشین بە گەورە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لەو وڵاتە لە هەر لێپێچینەوە و سزادانێك.
لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا توویتەر و فەیسبووک هەندێک جار هێمای هۆشداریکردنەوەیان لەسەر ژمارەیەک لە کۆمێنتەکانی ترەمپ دادەنا، بەوەش رووبەڕووی رەخنەی تووندی ترەمپ بوونەوە.
ترەمپ لە توویتەردا نووسیی: "بڕگەی 230 لە یاسا خەڵاتێكە کە دراوەتە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا، بەڵام لە راستیدا ئەوە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی و بێگەردیی هەڵبژاردنەکانمان دەکات."
ترەمپ لە دوایین هەڵوێستیدا لەسەر ئەو یاسایە رایگەیاند، بە گوێرەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی بەردەستی دژی یاسای 230 دەوەستێتەوە و ئەگەر ئەو یاسایە هەڵنەوەشێتەوە واژۆ لەسەر یاسای بەرگریی نیشتمانیی ناکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق