ئەو ڕۆژنامه‌نووسه‌ی کە راپۆرتی لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهان کردبوو دەستگیرکراوه‌و لەلایەن دادگای شانگهایەوە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
ژانگ ژان، رۆژنامەنووسێكی چینییە، له مانگی شووبات به‌مه‌به‌ستی نووسینه‌وه‌ی راپۆرتێك له باره‌ی چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه كۆرۆنا چووبوو بۆ شاری ووهان.
پاشان له مانگی ئایار رۆژنامه‌نووسه‌كه دیارنامێنێت و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن پۆلیسی شه‌نگه‌هایه‌وه به تۆمه‌تی ئاژه‌وه‌گێری و دروستكردنی كێشه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، هەروەها ژانگی رۆژنامه‌نووس تۆمەتبارکراوە بەوەی کە زانیاری و ڤیدیۆی ناڕاستی لە تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویتەر، یوتیوب و ویچات بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەش لەگەڵ میدیای دەرەوەی چین هاوکاری کردووە و زانیاری هەڵەی پێداون.
تۆڕی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە چین کە رێکخراوێکی ناحکومییە لەبارەی ژانگەوە دەڵێت: ئەو رۆژنامه‌نووسه جگە لە رووماڵکردنی دۆخی کۆرۆنا، راپۆرتی لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامه‌نووسانی دیکە و بێزارکردنی خێزانەکانیان نووسیوە.
ژانگ ژان لەلایەن دادگای شانگهایەوە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
ژانگ یەکەم رۆژنامه‌نووس نییە کە لەسەر راپۆرتنووسین لەبارەی ڤایرسی کۆرۆنا لە چین دەستگیربکرێت، پێشتر دوو رۆژنامه‌نووسی دیكه به ناوه‌كانی لی زێهوا، فانك بین و هاوڵاتییه‌ك به ناوی چێن كویشی بەهۆی رووماڵکردنی هەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستگیرکرابوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق