عەبادی دەستی لە حیزبی دەعوە کێشایەوە

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، سەرۆكی هاوپەیمانییەکە بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق راگەیاند.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر دەستبەرداری سەرجەم پۆستەكان بووە لەنێو حیزبی دەعوە و ئێستا تەنیا نوێنەرایەتیی هاوپەیمانیی نەسر دەكات".

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ئاماژە بەوەش دەکات "لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووشدا عەبادی بەناوی هاوپەیمانیی نەسر بەشداری دەكات نەك بەناوی حیزبی دەعوە و ئێستاش لە دەرەوەی ئەو حیزبە كاردەكات".

حەیدەر جەواد کازم عەبادی، 75ـەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی عێراق، ساڵی 1952 لە بەغدا لەدایکبووە، ساڵی 1967 پەیوەندیی بە حیزبی دەعوە کردووە، ساڵی 1980 بڕوانامەی دکتۆرای لە بەریتانیا وەرگرتووە، ساڵی 2003 گەڕایەوە عێراق، ساڵی 2003 بووە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ساڵی 2011 بووە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە ئەیلوولی 2014دا بووە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

عەبادی گوتەبێژ و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی و بەرپرسی نووسینگەی ئەو حیزبە بووە لە لەندەن، لە ساڵی 1980 بووەتە بەرپرسی نووسینگەی حیزبی دەعوە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif