وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ليست هناك تعليقات



وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ باره‌ی ده‌نگۆی دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری كوردی له‌ كه‌ركوك په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ كردووه‌ و ئه‌وانیش ره‌تیان كردوه‌ته‌وه‌، هیچ هێزێكی له‌و جۆره‌ دروست كرابێت.له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی ‌‌چەكداری كورد لە پارێزگای كەركووك كە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركووك ولە لایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن وئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif