شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان کۆدەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

 

بڕیارە سبەینێ دووشەممە پەرلەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئەنجامی گفتوگۆی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی عێراق.

سامان ئەحمەد، بەڕ‌ێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:" سبەینێ دووشەممە 28-12-2020، شاندی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، دێتە پەرلەمان و دوایین ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ پەرلەمان روون دەكەنەوە.

وتیشی، هەریەك لە وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی قوباد تاڵەبانی دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد:" شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی (دارایی، كاروباری یاسایی، وزە و سامانە سروشتییەكان) كۆدەبنەوەو روونكردنەوەی پێویست دەدەن لەبارەی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا و دوایین ئەنجامی رێككەوتنی هەولێر و بەغداش دەخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەكارییەكانی گفتوگۆكان رووندەكەنەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif