دكتۆر غالب محمد، پەرلەمانتاری كورد لە بەغداد، لە نوسینێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەتوندی وەڵامی بابەتێك دەداتەوە هە نوسەرەكەی حاكم شێخ لەتفە
دوای ئەوەی حاكم شێخ لەتیف بابەتێكی نوسی بە ناونیشانی( گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ بەغداد مرد) دكتۆر غالب وەك وەڵامێك بۆ ئەم بابەتە لە بابەتێكیدا بە ناونیشانی ( حاكم یەك هەنگاو بەناوی میلەتەوە بمنێت سەد هەنگاو دەنێت بۆ سوڵتان
پەرلەمانتارەكەی عێراق لە وەڵامی حاكم شێخ لتیف دا دەنوسێت: خەڵكانێكی زۆر هەیە هەمیشە لە نیوەی رێگەكە وەستاون جار جار هەنگاوێك دەنێنن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خەڵك بكەن (بەڕای خۆیان) و دوای ئەوەیش پێچەوانە دەبێتەوە و چەند هەنگاوێك دەنین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سوڵتانەكانی هەرێم بکەن، ئەمەش كورد واتەنی "لە هەر كوێ بابێت شەنی خۆیان دەكەن"، زۆر جاریش یەكەم كەس دەبن پیرۆزبای لە مەسرور دەكەن! بەڵام دوای ئەوە دەڵێن حكومەتی هەرێم فاشلە! زۆر جار دەڵێن دەست لە پۆست دەكێشینەوە بەڵام دوای ئەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی پۆستی تر وەرگرن !
یان هەندێکجار دەڵێن ” گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران "مرد " پاساوە کەشی بۆئەوە دەڵێت ” دەبوایە حكومەتی عیراقی وەك مادەیەك دایبنایە لە بودجەدا چونكە ئێستا پەرلەمان ناتوانیت هیچ بكات ” بەڵام لە پەلە پەل كردنی بۆ پشتیوانی لە مەسرور بەرزانی بیری لەوە نەكردەوە كە پڕۆژە یاسای ٢٠١٩ زیاتر لە دە مادەی لە پەرلەمان بۆ زیاد كراوە و هەتا ئێستاش جێ بە جێ دەكریت لە گەڵ ئەوەیش گەر وا دەزانێت پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران تەبەعاتی مالی هەیە بەڵام ئاگای لەوە نیە لە بودجە بڕی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دیاری كراوە بەنزیکەی 6 تریلۆن، ئێمە جگە لەوەی داوای گۆرینی میكانیزمی دابەش كردن دەكەین کەبەڕاستەوخۆ لەعێراقەوە بدرێت هیچیتر نیە كە ئەمەش بە یەك دوو وشە تەعدیل دەكرێت گەر ئەندام پەرلەمانەكانی ترمان لە گەڵ بێت كە بەڵێنیان داوە ئەو پڕۆژە تەسبیت بكرێت لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق