باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق ڕهتیدهكاتهوه باڵیۆزخانەكهیان لەبەغدا چۆڵ کردبێت
ئاوێنه: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕایگهیاندووه، "باس لەوە دەکرێت باڵیۆزخانەکەمان لهبهغدا چۆڵکرابێت.. "باڵیۆز [ماتیۆ] تولەر لەبەغدا ماوەتەوەو باڵیۆزخانەش بەردەوامە لەبەڕێکردنی کاروبارەکانی".
رۆژنامەی "ئەلعەرەب"ی چاپی لەندەن، ئەمڕۆ هەینی، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماتییەوە بڵاویكردەوە كە ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی خۆی لەبەغدا چۆڵكردوەو بەشێك لەكارمەندەكانیشی بۆ هەولێر گواستۆتەوە.
رۆژنامەكە لەراپۆرتێكدا باسی لەوە كردوە كە پڕۆسەی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، هاوكاتە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر ناوچەی سەوزو هەورەها نزیكبونەوەی یەكەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانو ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی كە رۆژی 3ی كانونی دوەمی ئەمساڵ لەهێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكادا لەبەغدا كوژران.
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانەوە ئاشكرایكردوە كە بەشێك لەكارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا بەشێوەیەكی كاتی براونەتەوە بۆ ئەمریكاو بەشێكیشیان گوازراونەتەوە بۆ شاری هەولێرو بەشێكی دیكەشیان كە بەرپرسی بەڕێوەبردنی چالاكییە سەرەكییەكانن بۆ شوێنێكی بەدیل لەبەغدا گوازراونەتەوە.
شەوی یەكشەممەی رابردو بەهەشت موشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوز لەبەغداو باڵیۆزخانەی ئەمریكاش رایگەیاند، سیستمی بەرگریی موشەكیی باڵیۆزخانەكەیان وەڵامی بۆ موشەكەكان هەبوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق