وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك له به‌ریتانیا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م قۆناغی رێكاری ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
د. ئاسۆ حەوێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "وەزارەتی تەندروستی یەکەمین قۆناغی رێکاری تەندروستی دەست پێدەکات بۆ ئەگەری ڤایرۆسێکی نوێ کە لە وڵاتی بەریتانیا سەریهەڵداوە".
ده‌شڵێت: "وەک دەستپێک چاودێری تەندروستی هەر کەسێک دەکرێت کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندووە، تێبینی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە کە گەشەی بەخۆیداوە و جیاوازترە لە جۆرەکەی ساڵی رابردوو بڵاوبووەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق