(دۆیچە بانك)ی ئەڵمانی، رەزامەندی دەربڕیووە، 124 ملیۆن دۆلار بداتە ئەمریكا تاوەكو لە پرۆسەی دادگایكردنی پارێزراو بێت و پاكتاوی ئەو تۆمەتانەشی بكرێت كە لەماوەی رابردوو لەلایەن ئەمریكاوە رووبەڕووی كرابوویەوە.
دادگای فیدڕاڵی ئەمریكا رایگەیاندووە، (دۆیچە بانك) بەڵێنی داوە، 124 ملیۆن دۆلار تەسلیم بكات بۆ پاكتاوكردنی تاوانەكانی وەرگرتنی بەرتیل و پێشیڵكردنی یاساكانی ئەمریكا لە مامەڵەكردنی كاڵاو شمەكدا، لەو برە پارەیە 80 ملیۆن دۆلاری بۆ سزادانی تاوانەكانیەتی و وەرگرتنی ئەو پارەیەش لە چوارچێوەیەی رێككەوتنێكدا بووە كە لە نێوان دۆیچە بانك و وەزارەتی دادی ئەمریكا كراوە، بۆ پاكتاوكردنی ئەو تۆمەتانەی كە لەماوەی رابردوو رووبەڕووی كرابوویەوە.
لای خۆیەوە (دۆیچە بانك) رایگەیاندووە، بەرپرسیاریەتی هەموو ئەو كارانە لە ئەستۆ دەگرێت كە لە نێوان ساڵانی 2008 تا 2017 لەلایەن بانكەكەیانەوە كراوە لە ئەمریكا.
جێی باسە, داواكاری گشتی ئەمریكا پێشتر (دۆیچە بانك)ی بەوە تۆمەتبار كردبوو كە لە نێوان ساڵانی 2008 تا 2017 بەرتیلی داوەتە ئەو كەسانەی لە ئەمریكا بریار بەدەستن تاوەكو پارێزگاری لە وەبەرهێنانی خۆی بكات، هەروەها چەندین پێشێلكاری یاسایی كردووە لەكاتی مامەڵە داراییەكانیدا كە پەیوەست بوون بە سعودیەو ئەبوزەبیەوە.
دۆیچە بانك دامەرزراوەیەكی دارایی نێودەوڵەتییە كە ئۆفیسی سەرەكی لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیایەو بانكەكە لە 7a0 وڵاتی جیهان لقی هەیە و ژمارەی فەرمانبەرانی دەگاتە سەرووی 100 هەزار كەس.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق