چاوەرواندەکرێت عێراق لە ساڵی 2021 رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە ببێتەوە، رەنگە ناجێگیری و لاوازبوونی دەسەڵات بەرۆکی عێراق بگرێت. ئەم وڵاتە لە ساڵانی رابردوودا دەستوپەنجەی لەگەڵ خەرمانێک لە کێشەی ئابوری، سیاسی، ئاسایشی، ناوچەی و کۆمەڵایەتی نەرم کردوە و چاوەروان ناکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم قەیران و سەختیانە بەرۆکی عێراق بەربدەن.
قەیرانی ئابوری، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا، بەردەوامی نارەزایەتییەکان دژی حکومەت، زیادبوونی گرژییەکان لە نێوان حکومەت و هێزە چەکدارەکان و بابەتەکانی دیکە فشارێکی زۆری لەسەر عێراق دروستکردووە و ساڵێکی سەختی لەپێشە.
ئەمنییەتێكی شکێنراو
گهورهترین ئاڵنگاری بهردهم پرۆسهی سیاسی عێراق له چوار ساڵی رابردوودا ناكۆكییه توندهكانی ئێران و ئهمریكا بوون، كه بهشێكی زۆری پهیوهندی به دونیابینی توندی ترهمپەوە ههبوو بۆ ئێران، ههر كاتێك ناكۆكییهكان دهگهیشتنه لێواری تهقینهوه، جگه له عێراق هیچ گۆڕهپانێكی گونجاوتر بوونی نهبوو بۆ ئهم شهڕه، تهنانهت ئهمریكاش بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی ههر خاكی عێراقی ههڵبژارد، ئێرانیش ههر له عێراقهوه نوقرچ له ئهمریكا دهگرێت و موشهكهكانیشی ههر بۆ خاكی عێراق بوون.
لەم ساڵیشدا، داعش هێشتا هەرەشەیەکی جدییە لەسەر ئەمنییەتی عێراق و چاودێران لەو باوەڕەدان بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێراش هەلێکی باشی داوە بە داعش بۆ خۆرێکخستنەوە و گۆڕینی تاکتیکی خۆی لەم وڵاتەدا ، چونکە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی دژی داعش و گرووپە بەجێما و پەرتەوازەکانی بەهۆی کۆرۆناوە کەم بووەتەوە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن، نزیکەی 3500 بۆ 4000 ئەندامی داعش لە دەوروبەری خۆرئاوا و باکوری عێراق بڵاوبوونەتەوە، بەتایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ئەو گوندانەی دانیشتوانەکەی هێشتا ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە.
هێزە چەکدارەکان
هەندێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، هێندە بەهێزبوون کە حکومەت لەبەرامبەریاندا لاوازبووە و ناتوانێت یاساییان بەسەردا جێبەجێ بکات.
دوای ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی عەسائیبی ئەهلی حەق، گروپێکی سەر بە ئێرانی حەشدی شەعبی، لە مانگی رابردوودا بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بە موشەک دەستگیرکرا، ئەندامانی ئەم گرووپە بە چەکەوە بەسەر شەقامەکانی بەغدادا بڵاوبوونەوە و ماوەی هەفتەیەک خەویان لە چاوی بەغداد تۆراند و کار گەشت بەوەی هەڕەشەی گوێبڕین لە مستەفا کازمی سەۆک وەزیرانی عێراق بکەن.
قەیس خەزعەلی سەرۆکی ئەم گرووپە، لە کاردانەوەی دەستگیرکردنی ئەندامەکەیاندا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گوتی، دەستگیرکردنی تەنانەت یەک ئەندامی "بەرگری...لە مێژووی عێراقدا بێ پێشینەیە و لە داهاتوودا روداوی وا رونادات...حکومەتی تۆ بچووکترە لەم قسانە" .
کەتیبەکانی حزبوڵاش یەکێکی دیکەن لە نەیارانی سەرۆک وەزیران و بەوە تۆمەتباری دەکەن دەستی هەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا.
راگەیاندنە ناوخۆییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن، تا ئێستا لانیکەم 30 لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێڕشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پێکهێنراوە.
گرووپە چەکدارە نوێیەکان
لەم مانگانەی دوایدا ناوی چەندین گرووپی چەکداری نوێ بیستران، کە زۆرینەیان دروشم و بیرباوەری هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان بەکاردەهێنا.
کەتیبەکانی شۆڕشی 1920 ناوەکەیان ئاماژەدانە بە شۆرشی عێراقییەکان دژی بەریتانیا، هاوپەیمانی شۆڕشگێران، مشتی رابەری یان مشتی مەهدی و ئەسحابلکاف کە هەرەشەی هێڕشی موشەکی دەکەن بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و بنکە سەربازیەکانی عێڕاق و کاروانی یارمەتییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەن. چوارچێوە فیکرییەکانی ئەم گرووپانەش ئێرانە.
گرووپێکی دیکە بەناوی رەبوڵا لەم مانگانەی دوایدا هاتنە سەر شانۆ و بەرگری لە حەشدی شەعىبی دەکەن. رەبوڵا وەک بەسیجی عێراق دادەنرێت. لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکانیشدا ئەم گرووپە بە داعشی شیعە ناودەبرێن.
ئاڵنگاری ئابوری
عێراق لهڕووی ئابورییهوه لهژێر باری قهرزێكی قورسدا پێینایە ساڵی نوێ و قەرزەکانی ئەم وڵاتە تا ئێستا 140 ملیار دۆلارە.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێراش حاڵەتی ئابوری عێراقی خستووەتە دۆخێکی دژوارترەوە. دابەزینی نرخی نەوتیش بە گوێرەی بەرنامەی ئۆپیک+ بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وایکردووە ئەم وڵاتە نەتوانێت مووچەی کارمەندانی حکومەت و خانەنشینان بدات.
بۆ پرکرنەوەی کورتهێنانی بودجەش، حکومەت پەنات بردووەتە بەر قەرزکردن و دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بە ڕێژەی 20٪ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی. بڕیارەکەش بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی شمەک و کاڵاکان و نارەزایەتییەکی فراوانی ناوخۆی.
حکومەتی ههرێمی كوردستانیش بارهكهی سوكتر نییه و نزیكهی 29 ملیار قهرزی به سەر شانهوهیه. ههردوو حكومهت كورتهێنانی زۆریان ههیه و ههرچۆن جوڵه دهكهن پینهی تهواوهتی ناكرێت.
لەپاڵ ئاڵنگاری ئابوریدا، کەمی ئاو و کارەباش هێندەی تر دۆخەکەی ناهەموارتر کردوە.
ئاڵنگاری سیالهرووی سیاسیشهوه دۆخی ههرێم و عێراق پڕ ئاڵۆزی و ههڵبهز و دابهزی سیاسییه، ههموو ناكۆكییه سیاسییهكان خۆیان کرد بە ساڵی نوێدا، ئهگهری ههڵبژاردن ئهم ئاگرهشی گهرمتر كردووه.
کێشە ئابوریەکان و خراپی خزمەتگوزاریەکان، شەپۆلێکی توند و بەرفراوانی خۆپیشاندانی لە تشرینی یەکەم 2019 بەدوای خۆیدا هێنا، سەرۆک وەزیران ناچار بە دەسەت لەکارکێشانەوە کرا و پەرلەمانیش سیستمی هەڵبژاردنەکانی گۆڕی، دەنگدان بە کەسایەتییەکان شوێنی دەنگدان بە حزبەکانی گرتووەتەوە.
وابریارە لە حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە، ساڵێک پێش وادەی خۆی، بەڕیوەبچێت. هەرچەندە تا ئێستاش بەهۆی کۆرۆنا و کێشەی داراییەوە ئامادەکارییەکان وەک پێویست نییە و مەترسی دواخرانی هەڵبژاردن هێشتا ئەگەرێکی کراوەیە.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش هیچ ئومێدێکی لەسەر هەڵناچنرێت، چونکە هێشتا دەموچاوەکان و گرووپە سیاسیەکان هەمان ئەوانەی رابردوون.
ئاوارەکانی ناوخۆ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بڕیاریدا، تەواوی ئۆردوگای ئاوارەکان لە سەرەتاکانی ساڵی 2021 چۆڵبکرێن.
بەهۆی هاتنی داعش و شەڕەکان دژی کۆتایهێنان بەم رێکخراوە، زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی ئەم وڵاتە لەناوخۆدا ئاوارە بوون.
حکومەت داوای لە ئاواراکان کردوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وەزارەت پێشنیازی کردووە یارمەتیان بدرێت بۆ بنیاتنانەوەی خانووە روخاوەکانیان، بەڵام وێرانبوونی شار و شارۆچکەکانیان نەبوونی کەرەستەی پێویست و ئەمنییەت وایکردووە زۆرێک لەم ئاوارانە بڕیاری مانەوە بدەن لە ئۆردوگاکانادا.
بەرپرسانی عێراق نیگەرانی ئەوەن، بەردەوام مانەوەی ئەم ئاوارانە لە ئۆردوگاکاندا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێی داعش.
پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق