عێراق بە بڕی 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار نەوتی هەناردە كردووە

ليست هناك تعليقات

كۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە ساڵی 2020دا 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە، كە تێكڕای داهاتی مانگانە سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ كۆمپانیای سۆمۆ كە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، عێراق لە ساڵی 2020دا بڕی ملیارێك و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە، كە تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە دوو ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

لەبەیاننامەكەی سۆمۆ ئەوەش هاتووە،عێراق زۆرینەی نەوتی خۆی هەناردەی وڵاتانی چین، هیندستان و ئەمریكا كردووە و تێكڕای نرخی مانگانەی بەرمیلێك نەوت 38 دۆلار و 86 سەنت بووە.

سۆمۆ رایگەیاندووە، داهاتی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە ساڵی 2020دا 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە، كە تێكڕای داهاتی مانگانە سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە 2020دا بڕی ملیارێك و 60 ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و بەسرە هەناردەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەشی 40 ملیار و 488 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها،بڕی 33 ملیۆن و هەشت هەزار بەرمیل نەوتی لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كردووە و داهاتەكەشی ملیارێك و 196 ملیۆن دۆلار بووە.

سۆمۆ بڕی هەناردەی كێڵگەی نەوتی گەیارەشی لە ساڵی 2020دا ئاشكرا كردووە، كە 617 ملیۆن و 894 هەزار بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەشی 12 ملیۆن و 765 هەزار دۆلار بووە.

نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە ساڵی 2020 بۆ ئوردن بەپێی بەیاننامەكەی سۆمۆ، دوو ملیۆن و 265 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئوردن كردووە و داهاتەكەشی 58 ملیۆن و 381 هەزار دۆلار بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif