لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان 81 ناوچە کرانە ناوچەی ئەمنیی تایبەت. دۆخی ئەو ناوچانە تاوەکو کۆتایی ساڵ بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
لە سنووری پارێزگاکانی سێرت و ئێلیهـی باکووری کوردستان بە هۆکاری ئەمنی، 66 ناوچە تاوەکو کۆتایی ساڵ وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێنران.
پارێزگای سێرت لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 3399ی سەرۆکایەتیی کۆمار کە لە 7ی کانوونی دووەمی 2021 دەرچووە، لە 1ی کانوونی دووەمی 2021 تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سنووری شارۆچکەکانی "بەرواری، دیهـ و هاوێل" تاوەکو کۆتایی ساڵ 8 ناوچە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون.
پارێزگای ئێلیهـ -یش راگەیێنراوێکی هاوشێوەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری شارۆچکەکانی "قابلجەوز، حەسکیف و هەزۆ" تاوەکو کۆتایی ساڵ 58 ناوچە وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیێندراون.
لە راگەیێندراوەکاندا داوا لە خەڵک کراوە خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچانەی کە قەدەخەی ئەمنی تایبەتیان بۆ دراوە و تەنیا لە کاتی پێویست و دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆیان هەیە بەشێوەیەکی کاتیی کارەکانیان ئەنجامبدەن.
لە سنووری پارێزگای شرنەخیش بە هۆکاری ئەمنی، 15 ناوچە تاوەکو کۆتایی ساڵ وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیێنران.
پارێزگای شرناخ ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2021 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، 15 ناوچەی سەر بە ناوەندی شاری شرنەخ و شارۆچکەکانی جزیر، سلۆپی، ئوڵودەرە، بیشەباب و باسان تاوەکو کۆتایی ساڵ وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیێنراون.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتوە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 3399ی سەرۆکایەتی کۆمار کە لە 7ی کانوونی دووەمی 2021 دەرچووە، لە 1ی کانوونی دووەمی 2021 تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سنووری پارێزگای شرناخ 15 ناوچە وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیێندراون.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا چەندین ناوچە لە سنووری پارێزگاکانی سێرت، ئێلیهـ، دێرسم، بەدلیس و قەرس تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیێندراون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق