لەسەر پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا كراون ( مەلیكە) روونكردنەوە دەدرێت

ليست هناك تعليقات


وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، هیچ بڕیارێك لەئێستاو داهاتوودا نییە بۆ پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی جۆری شاهانە ( مەلیكە).

فازڵ حاجی، لەهەژماری خۆی لە فەیسبووك رەتیكردووەتەوە كەلە تۆڕی ( تیك تۆك) هیچ هەژمارێكی هەبێت و نووسیوویەتی:" پێشتریش روونكردنەوەم دابوو لەسەر كەسێكی نەفس نزم كەهەڵساوە بەدانانی تیك تۆك بەناوی من."

دەشڵێت:" ئێستا روونببوەوە كەئەو كەسە مەبەستی خۆی هەیە لەدانانی ئەو تیك تۆكە ئەویش بەدانانی هەواڵ بەناوی من كەگوایا من وتوومە بەم زوانە ئوتومبێلی جۆری (مەلیكە) رەقەم دەكرێن كەپێدەچێت خۆی خاوەنی مەلیكە بێت یان بازرگانێكی خوێن مژ بێت ومەلیكە كرین وفرۆشتن پێبكات."

فازڵ حاجی دەڵێت:" من لێرەوە رایدەگەیەنم كەبەر لەهەموو شتێك تیك تۆكم نییە
ئەو هەوالەش سەرتاپای هەڵەیە، هیچ قسەیەك نییە نەلەئێستاو، نەلەداهاتوو ئەوانە رەقەم بكرێن وەنەبڕیاری لەو شێوەیە دەرچووە."

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت:" جاهیوادارم كەس هەڵنەخەلەتێت وەبچێت پارەی خۆی بەمجۆرە ئۆتۆمبێلە بدات بەتایبەتی كوڕە هەژارەكان كەهەموو سەروەت وسامانیان لەوانەیە پارەیەكی كەم بێت."

دەشڵێت:" بەمافی خۆم دەزانم كەسكاڵا لەسەر ئەو نەفس نزمە بنوسم وبیدۆزمەوە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif