دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هەریەك لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ خواست و بە پەرۆشیەوە لە تەندروستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پرسی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ قوباد تاڵەبانی دەخوازێت و دەنوسێت( هیوای زوو چاکبونەوەت بۆ دەخوازم لە نەخۆشی کۆرۆنا)
لە تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له دۆخی كاك قوبادم پرسی" و نووسیویه‌تی، "هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم".
فاضل میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە دۆخی تەندروستی قوباد تاڵەبانی دەنوسێت( نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونتان بەڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید - 19)، هیوادارین بەزووترین كات چاك ببنەوە وبەتەندروستیەكی باشتر بگەڕێنەوە نێو خانەوادە و سەر كاری خۆتان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق