میلیشیای حزبوڵا رایدەگەیەنێت كە پلانیان نییە بۆ رووخاندنی حكومەت، چونكە "هێشتا كات ماوە" و بەنیازیش نین هەڵبكوتنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
ئەبوحسێن حمێداوی ئەمینداری گشتی میلیشیای كەتیبەكانی حزبوڵا راگەیەندراوێكی دەربارەی خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆی میلیشیاكان لە بەغدا بڵاوكردەوە و تێدا هاتووە: "ئامادەبوونی ئەمڕۆمان لە گۆڕەپانەكە بەڵێندانە بە خودا و پێغەمبەرەكەی و بڕوادارە بەرگریكارەكان، هەروەها پەیامێكیشە بۆ رێگەدان بە پەلەكردن لە تۆڵەسەندنەوە، چونكە هێشتا خوێن لە جەستەماندا دەكوڵێت".
حمێداوی راشیگەیاند ئەمڕۆ ناچینە ناو "باڵیۆزخانەی خراپەكارییەوە" كە مەبەستی لێی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بوو، هەروەها حكومەتیش ناخەین، چونكە هێشتا كات ماوە.
بە وتەی ئەمنداری گشتی میلیشیای حزبوڵا، چەكەكانی دەستیان كۆنترۆڵكراوە و رێكخراوتریشن لە پێشكەوتووترین سوپا و دامەزراوە سەربازییەكان كە بە درێژایی مێژوو دروست بووبێت.
حمێداوی راشیگەیاند ئەو بەڵێنە دەپارێزن كە بە سەركردەكانی "سەركەوتن"یان داوە و دەبنە هەزار قاسم سلێمانی و هەزار ئەبومەهدی موهەندیس.
راگەیەندراوەكەی ئەمینداری گشتی میلیشیای حزبوڵا هاوكاتە لەگەڵ یەكەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق