سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران نامەیەك بۆ بایدن دەنێرێت
مەحمود ئەحمەدینەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران نامەیەكی بۆ جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمەریكا نووسیوە، لە نامەكەدا لە خوا پاڕاوەتەوە سەرۆكی نوێی ئەمەریكا پێداچوونەوە بەسەر سیاسەتەكانی پێشتری ئەمەریكا بكات و لە پێناو لابردنی ستەم و هەژاریی هەنگاو بنێت.
ئەحمەدینەژاد لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فۆكسنیوز نامەكەی ئاشكرا كردووە. ئەحمەدینەژاد كە ئێستە ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێرانە، یەكەم سەرۆكی پێشتری ئێرانە كە نامە ئاراستەی سەرۆكی ئەمەریكا دەكات.
بەگوێرەی ئیندێپێندنت، ئەو ئاماژەی بەوە كردووە ئێرانییەكان هیچ كاتێك ناچنە ژێر دەسەڵاتی بێگانەكان و مێژووش ئەمەی پێشان داوە، بەڵام ئەمڕۆ خەڵكی ئێران لەم شێوە حوكمڕانییە ناڕازین لە وڵاتەكەیان دەكرێت.
سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بە بایدنی گوتووە، بۆچی دەستەی سەرۆكایەتی پشتی پەردەی ئەمەریكا پەرە بەم تێڕوانینە نادەن، هەموو لایەك لەوپەڕی رێز و ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ژێر سایەی ئازادی و دادپەروەری بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی باشتر بۆ پێكەوە كاركردن هەنگاو بنێن.
بەگوتەی ئەحمەدینەژاد، ئێستە خەڵكی ئێران و ئەمەریكا لەوپەڕی هۆشیارییەوە بە پێویستی دەزانن پێوەندییەكی دۆستانە لە نێوانیان هەبێت و دەرگای پێوەندییەكی ئاشتیخوازانە بەڕوویاندا بكرێتەوە.
پێویستە بگوترێ، ئەحمەدینەژاد دوو خول سەرۆك كۆماری ئێران بوو و لە باڵی توندئاژۆی كۆماری ئیسلامییە، دوای ئەوە بەدەسەڵات گەیشت كە لە ئێران دەنگی بزووتنەوەی سەوز دزرا و رێبەری ئێران لە قازانجی ئەحمەدینەژاد هەڵبژاردنەكەی یەكلا كردەوە.
پێش ئەو كاتە لە ئێران ئومێدێك بۆ گۆڕانكاری هەبوو، بەڵام لەو كاتەوە وێڕای نەمانی ئومێدی ریفۆرم و گۆڕانكاری، ژیانی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری سەختتر بووە و خەڵك داوای كۆتایی رووخانی تەواوی سیستمی كۆماری ئیسلامی دەكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق