لە دوایین ساتەکانی دەسەڵاتیدا؛ ترەمپ بڕیاری لێبوردنی بۆ ٧٣ کەس دەرکرد
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە دوایین ساتەکانی دەسەڵاتیدا وەک سەرۆکى ئەو وڵاتە، بڕیاری لێبوردنی بۆ ٧٣ کەسایەتی لە ئەمریکا دەرکرد و سزای ٧٠ کەسی تری سوککرد.
هاوکات، لەناو ئەو کەسانەدا ستیڤن بانون راوێژکاری پێشوو و ئالیۆت برویدی بەرپرسێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی تێدایە.
پێشتریش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا وتاری ماڵئاوای لە کۆشکی سپی پێشکەشکرد و هيوای بەختیکی باشی بۆ ئيدارەی جۆ بايدن خواست، وتیشی، ئەوەی ئەوەی دەستيانپێکردووە لە سەرەتادايە.
ترەمپ راشيگەياندبوو، خۆی ئامادەدەکات بۆ رادەستکردنی دەسەڵات بە ئيدارەی نوێ لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە و داواشی لە خەڵک کرد نزا بکەن بۆ جۆ بايدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمريکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆشکی سپی مەراسیمی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات بەڕێوەدەچێت و تيايدا جۆ بايدن سوێندی ياسای دەخوات و بە فەرمی دەبێتە سەرۆکی ئەمريکا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق