لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزیی سلێمانی: چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانین

ليست هناك تعليقات


لامەركەزی ئیداری، دارایی و یاسایی مژارێکی پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی پارێزگاکەیە؛ لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە دەسەڵاتی تەواوی کارگێڕی و دارایی بدرێتە پارێزگاکە. هیچ لایەک دژایەتیی خۆی بۆ لامەرکەزییەکە رانەگەیاندووە، بەڵام تێگەیشتنی جیاواز هەیە.

سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزیی سلێمانی دەڵێت، سێ پرۆژە لەو بارەیەوە هەن و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی حکومەتن.

بەرزان محەممەد، سەرۆكی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزیی سلێمانی دەڵێت "ئێستا ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کودستانین، چونکە پارتیش بە هەمان شێوە پرۆژەی لامەرکەزیی داوە بە حکومەتی هەرێم، لیژنەکەی حکومەتیش لە هەرسێ لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێكهاتبوو، ئێستا چاوەڕوانی ئەوەین حکومەت بڕیار لەبارەی پەیڕەوێکیان بدات".

حکومەتی هەرێمی کودستان پێشتر لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی د. پشتیوان سادق و وەزیرەکانی گۆڕان و یەکێتی بۆ بەدواداچوونی پرۆژەکە پێکهێنا، سەردانی هەریەک لە گۆڕان و یەکێتییان کرد، لەسەر داوای لیژنەکەی حکومەت لیژنەی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزیی سلێمانی، پەیڕەوێکی ئامادە و ئاراستەی حکومەت کردووە.

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رۆژی 30ی نیسانی 2020 فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی نۆ کەسیی بۆ نووسینی رەشنووسی پرۆژەی لامەرکەزی دەرکرد.

ئەنجوومەنەکە پاڵپشت بە ماددەکانى 2 و 5ى یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009ى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان داوای لامەرکەزی دەکات، بە مەبەستی دابەزاندنى دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە.

سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزیی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە پەرلەمان هەموار دەکرێتەوە، پەیڕەوەکە جێگرەوە دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی لامەرکەزییەت لە پارێزگاکاندا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif