مامۆستایەکی ناڕازی ڕایگەیاند: کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان زۆر لەکاتی خۆی دواکەوتوەو پێویستە بەزوترین کات دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە، هەڵبەت بەدابینکردنی موچەو شایستەداراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە.
مامۆستا تاریق تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە کوردپلاتی ڕاگەیاند: هەرچەندە حوکمەت بیانوی هەیە بۆڕاگرتنی کەرتی پەروەردە ، بەڵام بەبڕوای ئێمە ئەکرا زۆر باشتر مامەڵە لەگەڵ کەرتی پەروەردەبکرێت، بۆیە پێش هەموان وەزیری پەروەردەو بەرپرسانی پەروەردە لێی بەرپرسیارن، بەداخەوە ململانێ سیاسیەکان دەوری گەورەو سلبی ئەگێڕن لە هەڵوەشاندنەوە و پەکخستن پەروەردە، ئەوەی کە پێش هەموان لەم مەترسیە گەورە بەرپرسیارە هەریەکەلە حوکمەت و وەزارەت و تاڕادەیەک حزبەسیاسیەکانن.
تایق تاهیر، تیشکی خستە سەر کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و ڕایگەیاند: پێویستە حکومەت بەزوترین کات بێتەسەرخەت و لەگەورەیی مەترسی هەڵوەشاندنەوەی پەروەردە تێبگاو تەواوی تواناو وزەی بخاتەگەڕ بۆ سەرلەنوێ بوژاندنەوەو چاککردنەوەی کەرتی پەروەردە بەپلان و هاوکاری مادی و لۆجستی.
لە کۆتایدا ئەندامەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتی: بەبڕوای ئێمە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان زۆر لەکاتی خۆی دواکەوتوەو پێویستە بەزوترین کات دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە و بخرێتەوە سەر سکەی ئاسایی خۆی، هەڵبەت بەدابینکردنی موچەو شایستەداراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق