پڕۆتین یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە بەسودەکان بۆ لەشی مرۆڤ و دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی وزەبەخشی بەسود کەدەبێتە هۆی چالاکبونی لەش، ئەمە جگە لە گرنگی بۆ ماسولکە و ئێسکەکان، پێویستە رۆژانە بە شێوەیەكی هاوسەنگ لە ژەمە خۆراكیەكانت بایەخی پێبدەیت و كەمی ئەم پێكهاتەیە گرفتی تەندروستی دروستدەكات.
دیارترین نیشانەكانی كەمی پرۆتین:
1. لەدەستدانی ماسولكەكانی جەستە و لاوازبونیان.
2. دروستبونی چەوری جگەر.
3. ئاوسانی دەست و قاچ كە پێی دەوترێت "ئەدیما".
4. زو زو گۆڕانی باری دەرونی و "میزاجی" بون.
5. گرفتی نینۆك، پێست و قژ.
6. شەكەتی و ماندوێتی.
7. برسێتی بەردەوام.
8.درەنگ ساڕێژبونی برین.
9. زو زو نەخۆشكەوتن و درەنگ چاكبونەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق