بەرپرسی میحوەری باكور و رۆژئاوای كەركوكی ھێزی پێشمەرگە رایگەیاند، "وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی پێشوو لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق، بەڵام عیراق خۆی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەدزێتەوە و نایەوێت ھیچ ژوورێكی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش بۆ كۆتاییھاتن بە داعش دروستبكرێت".
نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری باكور و رۆژئاوای كەركوكی ھێزی پێشمەرگە رایگەیاند، "چەکدارانی داعش لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركوک و خانەقین وەک خۆیان ماون و رۆژانی رابردوو جوڵەیان زیادیكردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ھۆكاریش بۆ زیادبوونی جوڵەکانی ئەو چەکدارانە زۆرن، بەڵام بێدەنگی ھێزە عیراقییەكان بەرامبەر بە كردەوەكانی داعش جێگەی گومانە، چونكە زۆر جار بە رۆژ چەكدارانی داعش بە ئاشكرا و بە بەرچاوی ھێزەكانی عێراقەوە ھاتوچۆ دەكەن و ئەو ھێزانە بێدەنگن ئەمەش لە ترسی ئەوەی بە شەو داعش نەیەتە سەریان".
نوری حەمەعەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئەو كاتەی ھێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەكە داعش ھەر وەک خۆی دەمێنێت، چونكە ئەو ھۆكارانەی بوونەتە پاڵپشت بۆ مانەوەی داعش ماون، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی پێشمەرگە رەوشی ئەو ناوچانە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت".
ئەو بەرپرسەی هێزەکانی پێشمەرگە دەشڵێت، "وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی پێشوو لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق، بەڵام عیراق خۆی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەدزێتەوە و نایەوێت ھیچ ژوورێكی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش بۆ كۆتاییھاتن بە داعش دروستبكرێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق