مسته‌فا كازمی دوای ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا پاڵپشتی زیاتر بۆ ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی دابین ده‌كات

ليست هناك تعليقات

دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوای دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی شاری به‌غدا له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی ئه‌منی باڵادا ئه‌نجامیدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پلانی ئه‌منی خۆی تایبه‌ت به‌ راوه‌دوونانی تیرۆریستان ئاشكراكرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ خالید مه‌حننا ،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی باڵای ئه‌منیدا ئه‌نجامدراون گوتی: ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌، ره‌نگدانه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ی كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ به‌غدای پایته‌خت روویدابوو

خالید مه‌حننا گوتیشی: له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌كه‌دا، گرنگی زیاتر به‌ لایه‌نی ھه‌واڵگریی ده‌درێت له‌ راوه‌دوونانی تیرۆریستاندا، ئه‌ویش به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان 

ئاشكراشیكرد، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه‌ پاڵپشتی زیاتر بۆ ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی دابین ده‌كات، چونكه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا ده‌یان ھه‌وڵی تیرۆریستییان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك شانه‌ی تیرۆریستیشیان ھه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، خالید مه‌حننا رایگه‌یاند: ھیوادارین له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان، پلانداڕێژه‌ر ھه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیر بكه‌ن

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندا و له‌ ئاكامدا 32 كه‌س كوژران و 110 كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون

ھه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی به‌غدا ،مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بڕیاری گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركردووه‌

كازمی بڕیاردا به‌ له‌كارلابردنی فه‌ریق روكن عامر سه‌دام، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف به‌ بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری

هه‌روه‌ها كازمی بڕیاریداوه‌ به‌ له‌كارلابردنی عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی هه‌واڵگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ (شانه‌ی هه‌ڵوكان)، و راسپاردنی حه‌مید شه‌تری، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی، به‌ ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی شانه‌ی هه‌ڵۆكان و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان

هاوكات فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، له‌ پۆسته‌كه‌ی لابراوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی و لیوا روكن، ئه‌حمه‌د سه‌لیم بۆ ئه‌و پۆسته‌ راسپێردراوه‌.

كازمی بڕیاریشدا به‌ له‌كارلابردنی فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕالی له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق روكن رائید شاكر جه‌وده‌ت به‌ ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕالی و هه‌روه‌ها له‌كارلادانی لیوا باسم مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگریی و ئاسایش له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، له‌ پۆسته‌كه‌ی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif