سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا تا كۆتایی مانگی داهاتوو ژماره‌یه‌ك له سزاكانی سه‌ر گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی ڕاگرت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووه‌وه وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی ڕیزبه‌ند كرابوو.
له ڕأگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی مانگێك ڕێپێدانی به ژماره‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌و مامه‌ڵانه‌ی حوسییه‌كان ئه‌نجامیان داوه له سزاكان ده‌به‌خشرێن و ئه‌م هانگاوهش 26ی مانگی داهاتوو كۆتایی پێ دێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌و مه‌ترسییانه دێت كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له ڕیزبه‌ندكردنی حوسییه‌كان وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی هۆشداری له‌باره‌وه درا.
ده‌ی ئه‌م مانگه، دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ڕێكخراوی (ئه‌نساڕوڵڵا)ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی بیانی ڕیزبه‌ند كرد.
لای خۆیه‌وه، هه‌ر ئه‌و كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی نیشان دا له‌وه‌ی بڕیاره‌كه قه‌یرانی برسێتی یه‌مه‌ن قووڵتر بكاته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق