جەمال كۆچەر: عێراق جدیە لەو سکاڵایەی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم تۆماریكردووە

ليست هناك تعليقات



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،"عێراق جدیە لەو سکاڵایەی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم، کە لە پاریس دژی دۆسیەی نەوتی هەرێم تۆماریکردووە".

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، "عێراق جدیە لەو سکاڵایەی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم، کە لە پاریس دژی دۆسیەی نەوتی هەرێم تۆماریکردووە و ئەگەر حکومەتی عێراق سکاڵاکەی بباتەوە دەبێت هەرێم تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم رادەستبکاتەوە."

ئاماژەى بەوەشداوە " لە ئێستادا لەسەر 41 ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە رێککەوتوین و شاندی هەرێم ئەمڕۆ دێتە بەغدا و پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت."

روونیشیكردەوە، "هەرێم دەیەوێت تەنها 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، هەندێکجار بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە بۆرییە نەوتەکانی هەرێم کون دەکرێن و هەرێم خاوەنی تیمی تەکنیکی نییە بۆ چاککردنەوەی بۆرییە نەوتەکان".

جێگەی باسە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە و بڕیاریشە یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانەکانی پەرلەمانی عێراقدا بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif