شارەزایەکی ئابوری رایگەیاند، کێشەی بانکی ناوەندی عێراق کەمی سیولە نییە و بانکەکە خاوەنی ملیاران دینارە کە دەتوانێت بیخاتە بازاڕەوە، بەڵام کێشەی بانکی ناوەندی کەڤەری نەختی دینارە، کە دۆلاری ئەمریکییە.
کاردۆ کەمال، شارەزای ئابوری لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی، لە ساڵی ٢٠١٣ کەڤەری نەختی دۆلاری ئەمریکی ٢٣٠٪ بوو لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ١٥٠٪ دابەزی، هەرچەندە ئامارێکی دروست لەبەردەست نییە بۆ ئێستا، "بەڵام کاتێک دەبینین بەهای یەک دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٥٠ دینار، ئەوەمان پێدەڵێت کە کەڤەری نەختی بۆ خوار ئاستەکانی ١٠٠٪ دابەزیو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیەی ئیستا بەردەوامبێت و یەدەگی دراوی بیانی لەلای بانکی ناوەندی داببەزێت و نرخی نەوت بەرزنەبێتەوە و حکومەتی عێراق چاکسازی ئابووری نەکات، ئەوا لە چەند ساڵی داهاتوو بەهای دیناری عێراقی هەرەس دەهێنێت.
لەماوەی رابردوودا، بە بیانوی دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و بە رێنمایی حکومەت و وەزارەتی دارایی، بانکی ناوەندی عێراق بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لە ١٤٥٠ دیناردا جێگیرکرد و ئەوەش، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەشێک لە شمەک و کاڵاکان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق