سەنتەری لیکۆڵینەوەی ئایندەیی، هەشتەمین توێژینەوە (رانان)ی خۆی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە توێژینەوەکەدا سێ سیناریۆی بەهێز خراونەتەروو کە ئەگەری روودانیان هەیە؛ سيناريۆى رێكهوتن، سيناريۆى رێكنەكهوتن و سیناریۆی نێوهندگيرى.
توێژینەوەکە سیناریۆی دووەمی بە بەهێزتر زانیوە و پێی وایە کە هەرێم و بەغدا بە کردەیی ناگەنە رێککەوتن.
"بەغدا داوای هەموو داهاتی هەرێم دەکات، ئەمە دژی دەستورە و هەرێمیش پێی رازیی نییە، بۆیە ناگەنە رێککەوتن" ئەمە کورتەی ئەو سیناریۆیە کە لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕوو.
ئەو توێژەرانەی کە لە ئامادەکردنی توێژینەوەکەدا بەشداربوون؛ د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول و د.هەردى مهدى میکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق