کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەلبژاردنەکانى عێراق ناوی كیان و سیڤى کاندیدەکان وەردەگرێت

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ یەكشەممە تاریق حەرب پسپۆری یاسایی و دەستووریی عێراق رایگەیاند كە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕێوشوێنەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەستپێكردووە، ئەمەش مانای وایە كە ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن دەكەن، دوورن لە راستییەوە.

حەرب لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە داوە كە كۆمسیۆن دەستی كردووە بە وەرگرتنی سیڤی و ژیاننامەی كاندیدان، هەروەها دەستی بە تۆماركردنی ناوی كیان و لایەنە سیاسییەكان كردووە، ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەكەن، ئەمەش راستییەكە و ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە باس لە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن دەكەن.

پسپۆرە یاسایی و دەستوورییەكەی عێراق گوتیشی ئەوەی كۆمسیۆن دەستی داوەتێ، بە مانای دەستپێكردنی راستینەی ڕێوشوێنەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دێت و هیچ نیەتێكیش لەئارادا نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە یان ئەنجام نەدانی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif