دیسان مەندوبانی بەغداد؟

ليست هناك تعليقات


 ئاسۆ عەبدوللەتیف
-
چەند هەفتەی پێشوو لە وتارێکدا ئەوەم وت، بەشێک لەو پەرلەمانتارو #مەندوبە نمایشکارە کوردیانەی بەغداد، خەریکی پرۆژەو کاری خۆیانن بۆ کاتی هەڵبژاردن، بەمەبەستی یەک ئامانج ئەویش نەگەرانەوەیانە بۆ هەرێم. توڕەو هیلاکی ئەوەن کۆتاییان بێت و بگەڕێنەوە هەرێم و نەتوانن درێژە بە کاری مەندوبسازیی و عادەتی قەدیمی بدەن و لەو هەموو عیلاقات و کەین و بەین و ئیمتیازو دەستکەوتە شەخسیانەش بێبەش بن.

ئەوەتا کارەکە مەیسەر بوو، کاریان کرد گوتاری سیاسی فەرمی کوردیی شەق بکەن بەدڵی خۆیان و ئەو تایپە حوکمڕانە مۆنۆپۆڵگەرەی شیعە، تا بمێننەوەو خۆیان گۆڕی بۆ لیستێکی پڕلە دروشمی لوس و قەبە و پێچاوپێچ، بە ناوی نوێنەرانی گەل و هاوپەیمانی هیوای کوردستان و بە گرانیش فرۆشتیانەوە بەخەڵکی کوردستان بە ناوی چاکسازیی و گەڕاندنەوەی موچەی فەرمانبەران. ئەمەش وەک ئاراستەیەکی سیاسیی و پەرلەمانیی بە تۆنێکی جیاواز لە گوتاریی حوکمڕانی کوردیی، بەڵام ئایا ئەم کردەیە مانای چییە جگە لە شکستی سیاسی پرۆژەی ئایدۆلۆژیی حیزبەکانیان؟ ئەگەر وا نییە چۆن دەبێت بە دوو ئاراستەی سیاسی دژبەیەک کاربکەن بۆ داهاتوو، ئەی وەڵامی حیزبەکانیان چی دەبێت لە داهاتوو !؟

• پێم باشە ئەو پەرەگرافەی خوارەوە بخەمەوە بەرچاوتان کە لە وتاری پێشوومدا، بڵاوم کردەوە.

ئەگەرچی هەر ئاراستەیەکی سیاسی کوردیی، لەدەرەوەی ئیجماعی سیاسی و جڤاکیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ئۆتۆکرات و مەزهەبی بەغداد، ریسک و سەرکێشییە بە ستاتۆی هەرێم و دۆزەکەیەوە، لەلایەک ئەو بەشە لە کوردو تەکەتولێکی حیزبی کە ئاوا بیردەکاتەوە دەریچە بدۆزێتەوە بۆ لەحیم کردنی بەشێکی هەرێم بە بەغداوە، چەمکی دەوڵەت-نەتەوەی، قبوڵ نییەو بە تۆپزیی دژی ڕیفراندۆم وەستانەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی شکۆی خەڵک و فەزیلەتی تاک و خۆشگوزەرانی، کەچی، لە بەغداد، ڕازین لەگەڵ تێرم و مێنتاڵێتی زاڵی شیعە کاربکەن، بەو هەموو فەسادو خوێنبەربوونەوە، کە خاوەنی تێزی دەوڵەت-مەزهەبی نەتەوەیی و ویلایەتگەریی حەوزەو مەرجەعیەتیشن، کە تاک ئەکاتە یەک جەستەی بێڕۆح و کۆیلەیەکی بێنرخی دەوڵەتفاشی، بینیمان لە ساڵانی رابردوو شیعە چ جۆرە فۆرمێکی دەوڵەتداریی مومارەسە کرد!؟ ئەم ئاراستەیە بنەماخوازییەکی تیۆری و فیکرییشی نییە تیۆریزەو فۆڕمەڵەی خۆی پێبکات بۆ ئایندە، بەرمەبنای دوو ئاکت و جوڵە کاردەکەن، یەکەمیان دژایەتی و کاردانەوەیە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی فیدراڵی هەرێم، کە پەرچەکردارو حەماسەتە بۆ هەڵبژاردن و گەیشتن بە چەورایی نەوت و بەرژەوەندیی حیزبیی، دوەمیان شوێنپێ کەوتنی ژاوەژاوی سیاسی و تائیفی و مەزهەبییە، ظواهر الصوتي، کە دەوڵەتی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهی میحوەر دروستی کردوە وەک هەیەجان بۆ برسیکردن و نابوتکردنی کورد، کە ناشیرینترین جوڵەی ئەم تایپەی دەوڵەتی تازەو مۆدێرنی عێراقە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif